فلێک: لە ئێستادا گرنگترین شت یارییەکەی لاس پاڵماسە

PM:11:34:21/02/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک پێیوایە لە ئێستادا گرنگترین شت یارییەکەی لاس پاڵماسە و دەبێت متمانەیان بە ناوبژیوانان هەبێت.

هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە پێش یارییەکەیان بەرامبەر لاس پاڵماس دوپاتیکردەوە، یارییەکی زۆر ئاڵۆزە، بەڵام سەرنجمان لەسەر ئامادەکاری و پیشاندانی هێزمانە و یارییەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی خولەکە.

وتیشی: لە ئێستادا گرنگترین شت یارییەکەی لاس پاڵماسە، دواتر بیردەکەینەوە لە یارییەکانی دیکەش، رووبەڕووبوونەوە بەنفیکاش سەخت دەبێت بەو پێیەی یاریی رابردووش کێشەی زۆریان بۆ دروستکردین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ڕوودەدات دەربارەی ناوبژیوان پێی خۆش نییە، دەبێت ئاگاداریانبن و بیانپارێزن، سروشتییە بۆیان هەڵە بکەن پێویستە متمانەیان پێیان هەبێت.

دەشڵێت: هیچ شتێکم نییە لەسەر سزای بێلینگهام بیڵێم، یاریزانێکی گەورەیە، یەکێکە لە باشترینەکان، بەڵام یاریزانی من نییە بۆیە هیچ ناڵێم، تەنها شتێک کە دەمەوێت ئەوەیە کە تیپەکەم بەو شێوەیە یاری بکات کە من دەمەوێت.
بیلال کاکە