زیرەکی دەستکرد براوەی چامپیۆنز لیگی 2025ـی دیاریکرد

PM:10:58:21/02/2025

21240 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیرەکی دەستکرد لیڤەرپوولی بە پاڵێوراوی یەکەمی بردنەوەی چامپیۆنز لیگی 2025 دیاریکردووە.

دوای راکێشانی تیروپشکی قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگ، زیرەکی دەستکرد بە گوێرەی ئاسانی و سەختی رێگای گەیشتن بە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان پێشبینی خۆی بۆ پاڵەوانی چامپیۆنز لیگی 2025 کرد.

بە گوێرەی زیرەکی دەستکرد، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە رێژەی لەسەدا 17 و پۆینت دوو زۆرترین چانسی هەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکە، بەرشەلۆنەش بە رێژەی لەسەدا 15 و پۆینت چوار پلەی دووەمی گرتووە.

هەمان سەرچاوە پێیوایە یانەی ئارسناڵ بە رێژەی لەسەدا 13 و پۆینت شەش و ئینتەر میلان بە رێژەی لە سەدا 12 و پۆینت حەوت و ریاڵ مەدرید بە رێژەی لەسەدا 11 و پۆینت شەش لە پلەی سێیەم تا پێنجەم دەبیندرێن.

هەرچی یانەکانی پاریس سان جێرمان، لیڤەرکوزن، بایرن میونشن، ئەتلەتیکۆ مەدرید، لیل، بەنفیکا، ئایندهۆڤن، ئەستۆن ڤیڵا، بروسیا دۆرتمۆند، کلوب بروج و فاینۆرد بە پێی ریزبەندیی بەدوایاندا دێن.
بیلال کاکە