PM:07:05:04/08/2024
1872 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلڤارێز لە ئەتلەتیکۆ و پاریس نزیکە و لەم هەفەتەیەدا بڕیاری یەکلاکەرەوە
دەدات.
جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی
نزیکە لە جێهێشتنی یانە ئینگلیزیەکە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا لە پێناو
یاریکردنی خولەکی زیاتر.
بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریز ڕۆمانۆ لە
سکای سپۆرت نیوزەوە بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو بەڕێوبەری کارەکانی ئەلڤارێز
لە ئەوروپا دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ مان سیتی تاوتوێی هەڵوێستی خۆی بکات.
ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییە دووپاتی کردەوە کە ڕەنگە مان
سیتی ڕێگە بە جولیان ئەلڤارێز بدات ڕیزەکانی یانە ئینگلیزییەکە جێبهێڵێت، ئەگەر بیەوێت
بڕوات بەڵام بە مەرج.
سیتیزن دوپاتیکردووەتەوە کە هیچ ئۆفەرێک بە بەهای کەمتر
لە 40 بۆ 50 یۆرۆ وەرناگرێت و سەیریشی ناکات.
ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەدا کە پاریس سانجێرمان
و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردووەوە پەیوەندییان بە بەڕێوبەری
ئەلڤارێزەوە هەیە بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە،
لەبەر ئەوە پێدەچێت لەو دوو یانەیە روو لە یەکێکیان بکات.