PM:02:11:21/11/2023
596 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارینگتۆن پیاوێکی 91 ساڵانە و هێشتا
لە کێبڕکێکانی یاری لەشجوانی بەشداری دەکات و ناوی چوەتە کتێبی گینسەوە.
جیم ئارینگتۆن لە چەند ساڵی ڕابردوودا
ژمارەیەکی پێوانەیی باوەڕپێنەکراوی لە جیهانی لەشجوانیدا تۆمارکردووە و هەموو ساڵێک
کە تێدەپەڕێت ئەم ڕیکۆردە باشتر دەکات، ئەویش بە پاراستنی لەشی بەجوانی، ئێستا 74
ساڵە بەدواداچوون بۆ لەشجوانی دەکات، لەم دواییانەشدا بەشداری لە ماستەری پاڵەوانێتی
جیهانی لەشجوانی 2023 کردووە تا لە تەمەنی 91 ساڵیدا هەموو چاوەکانی لەسەر بێت.
ئەم پیاوە خەڵکی
ویلایەتی کالیفۆرنیایە، لە ساڵی 2015 ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە
پێوانەیەکان کاتێک بە فەرمی وەک بەتەمەنترین یاریزانی لەشجوانی جیهان دەستنیشانکرا.
جیم ئارینگتۆن
لە 1ی ئەیلولی ساڵی 1932 لەدایکبووە و ئێستا لە تەمەنی 91 ساڵیدا دەتوانێت 113 کیلۆگرام
بەرزبکاتەوە، لە ماوەی حەوت
دەیەی یاریکردنی لەشجوانیدا، جیم لە 62 پێشبڕکێدا بەشداری کردووە و 16 لەو پێشبڕکێیانەی
بردووەتەوە.
بەرزترین گروپی
تەمەن لە یاری لەشجوانی جیهانیدا سەرووی 60 ساڵە و بەم پێیەش ئارینگتۆنی تەمەن 91
ساڵ ڕکابەری ئەو کەسانە دەکات کە زۆر لە خۆی بچووکترن.
بەدەستهێنانی
ژمارە سەرنجڕاکێشەکانی لەشجوانی لەم تەمەنەدا و پاراستنی ماسولکەکانی تا تەمەنی ٩١
ساڵی ئەوە دەردەخات کە شێوازی ژیانی جیم ئارینگتۆن جیاواز بووە لە هەموو وەرزشوانانی
جیهان
بێ گومان ئەم
وەرزشوانە تەمەن ٩١ ساڵە دەتوانێت ببێتە نمونەیەکی گەورە بۆ هەموو لەشجوانانی جیهان،
کە ڕەنگە توانیبێتی تا ئەم تەمەنە بەبێ بەکارهێنانی هیچ دەرزی و دەرمانێک لەشی بە جوانی
پاراستبێت، جیم لە یادی 91 ساڵەی لەدایک بوونیدا ڕایگەیاند کە هێشتا بەنیازە بەردەوام
بێت لە ڕکابەریکردن لە جیهانی لەشجوانیدا.