PM:07:20:23/10/2023
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاسترۆ
رایگەیاند بەشداریکردنی مانی شێوازی یاریکردنی ئێمە و کریستیانۆ دەگۆرێت وێنەییەکی
جیاواز پیشان دەدات.
لویس کاسترۆی پورتوگالی
و ڕاهێنەری یانەی نەسر، پێش یارییەکەیان بەرامبەر بەرامبەر یانەی دحێلی قەتەری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لە کۆنفرانسێکی
رۆژنامەوانی رایگەیاند ماوەیەکی زۆریان نەبوو بۆ ئامادەکاری بۆ یارییەکە و دەزانن یارییەکە گرنگە بۆ پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە دەجەنگن.
لە درێژەی قسەکانیدا
وتی: ئامادەن ڕووبەڕووی یانەی دحێل ببنەوە، چاوەڕێی فیکەی ناوبژیوانیش دەکەن، پێش
هەڵبژاردنی یاریزانەکان شیکاری بۆ یاریزانی بەرامبەر دەکەن و ئاماری یاریزانەکانیان
شی دەکەنەوە، بۆیە هەندێکجار هاندەران تێناگەن بۆچی هەندێک یاریزان هەڵدەبژێرن
چونکە ئاشنای ئەو ئامارانە نین.
ئاماژەیبەوەشکردکە بەشداریکردنی سادیۆ مانێ بە باشتر دەزانێت
لە ئامادەبوونی عەبدولڕەحمان غەریب، ئەمەش بەهۆی ئەو جوڵە هێرشبەرییە بەسوودانەی کە
پێشکەشی یانەکەی دەکات.
روونیشیکردەوە:
سادیۆ مانێ وێنەیەکی جیاواز بە یانەکە دەدات وەک لە غەریب ، کاتێ مانێ ئامادەیە جوڵەکانی
کریستیانۆ جیاوازە ، بۆیە هەموو یارییەک بژاردە و شێوازی تایبەتی خۆی هەیە.
وتیشی: حەوت یاریزانی
بیانییان لەبەردەستە و پێنج یاریزانیان هەڵدەبژێرن، ڕووبەڕووی یانەییەکی سەخت دەبنەوە
و دەیانەوێت یارییەکە ببەنەوە.
لە کۆتایدا وتی: کە زۆر دڵخۆشە لە نەسر توانیویەتی خۆی لەگەڵ یانەکە بگونجێنێ،
هەروەها هەموو ڕۆژێک چێژ لە ڕاهێنانەکان وەردەگرێت، لە ئێشتادا یانەکانی خولی
سعودی لە ئاستێکی زۆر باشدان .