ئامانجی لوکاکۆ چییە؟

PM:11:20:04/10/2021

1496 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لوکاکۆ دوپاتیکردەوە کە تەنیا ئامانجی تۆمارکردنی ژمارەیەکی زۆری گۆڵ نییە و دەیەوێت لە هەموو ڕوویەکەوە یارمەتی یانەکەی بدات.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکانی بەلجیکا، ڕۆمیلۆ لوکاکۆی هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕایگەیاند، خاوەنی جەستیەکەی گەورەیە و ئامانجیشی بەدەستهێنانی خەڵات و نازناوی گەورەیە لە ژیانی وەرزشییدا.

لوکاکۆ وتی: سەرجەم هاندەران و ڕاهێنەریش دەیانەوێت بەردەوام ژمارەیەک گۆڵی زۆر تۆماربکەم بەڵام ئەوە ئامانجی سەرەکی من نییە چونکە دەمەوێت لە هەموو ڕوویەکەوە یارمەتی یانەکەم بەدەستبهێنم بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان.

وتیشی: گەورەترین خاڵی من هێزە زۆرەکەمە کە ترسناک دەردەکەوم کاتێک رووبەڕووی گۆڵ دەبمەوە، بەڵام هەموو کاتێکیش مەرج نییە بە ویستی خۆت لە هێرشەکاندا سەرکەوتوبیت.

ئاماژەی بەوەشدا کە کاتێک بە تۆپەوە دەروات لە یاریگادا دەیەوێت بە زوترین کات خۆی بگەیەنێتە هێڵی سزا و مەترسی بۆ سەر بەرامبەر زیادبکات.

خ . ک