PM:10:13:04/10/2021
1288 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیشامپ دوپاتیکردەوە بەرامبەر بەلجیکا رووبەڕووی جەنگێکی گەورە دەبنەوە و
یاریەکی قورس چاوەڕێیان دەکات.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا، دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا
دوپاتیکردەوە یاریەکی قورس چاوەڕێیان دەکات بەرامبەر بەلجیکا و دەبێت بە وریاییەوە
یاریان بەرامبەر ئەنجامبدەن.
دیشامپ وتی: ئەو یاریە وەک جەنگێکی گەورە دەبێت لەڕووی ئاستی هونەری و
تەکتیک و هێزەوە و من و ڕاهێنەری بەلجیکاش
ڕێزێکی زۆر لە نێوانماندا هەیە و دەمانەوێت یاریەکی سەرنجڕاکێش پێشکەش بکەین.
وتیشی: هەڵبژاردەی بەلجیکا لە ئێستادا لە پێشەنگی ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی
جیهاندایە و خاوەنی ڕاهێنەرێکی زیرەک و چەندین یاریزانی ئاستبەرزن لە هێڵی بەرگری
و هێرشبردندا.
ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ یاریەکەی بەلجیکا یەکێک لە باشترین یاریزانەکانیان
لەدەستداوە لە هێڵی ناوەڕاستدا کە نگۆلۆ کانتی یاریزانی چێڵسیە بەهۆی تووشبونی بە
ڤایرۆسی کۆرۆنا.
دیشامپ دوپاتیشیکردەوە کە لە قۆناغێکی هەستیاردان و ئەو چوار هەڵبژاردەیەی
ماونەتەوە سەرجەمیان لە باشترینەکانی ئەوروپان.
خ . ک