PM:09:59:04/10/2021
1832 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دۆناروما
دوپاتیکردەوە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ماڵدینیدا نییە و میلانیش بەردەوام بەشێکە لە
ژیانی.
لە کۆنفرانسێکی
ڕۆژنامەنوسیدا، جیانلویجی دۆنارومای گۆڵچی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی
ڕایگەیاند، گەڕانەوەم بۆ سان سیرۆ بۆ بەشداریکردن لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەم
نایاب دەبێت چونکە شاری میلان و یانەکەش بەشێکی گەورەن لە ژیانمدا.
دۆناروما وتی:
بەپەرۆشم بۆ یاریکردن لەو یاریگایە و هیادارم هاندەران هیچ کاردانەوەیەکی خراپیان
نەبێت بەرامبەرم و هوتاف نەڵێنەوە لە دژم چونکە لە قۆناغێکی هەستیاری نەیشن
لیگداین و تەرکیزمان دەبێت لەسەر ئەو یاریە بێت.
وتیشی: هیچ کێشەیەکم
نییە لەگەڵ ماڵدینیدا و شەوی ڕابردوو یەکمان بینی و گفتوگۆیەکی هێمنانەمان کرد و
دڵخۆشمبوم بە بینیەوەی هاوڕێکانم لە یانەکەی پێشووم.
ئاماژەی بەوەشدا،
پەیوەندیکردنی بە پاریسەوە تاقیکردنەوەیەکی نوێی ژیانی بوە و شتێکی ئاساییە
لەسەرەتاوە لە یەدەگدا بوە و گرنگ ئەوەیە هەوڵی زیاتر بدات بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵچی
سەرەکی لە یانەکەدا.
دۆناروما دڵخۆشی خۆی
دوپاتکردەوە بە کارەکانی ستیفانۆ پیۆلی راهێنەر لەگەڵ یانەی میلاندا چونکە
یانەیەکی گەیاندوەتە ئاستێکی بەرز لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا.
خ . ک