PM:09:14:04/10/2021
1420 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کلاودیۆ ڕانێری ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی واتفۆردی ئینگلیزی وەرگرت بۆ
ماوەی دوو وەرز.
یانەی واتفۆردی ئینگلیزی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، ڕاهێنەری
ئیتاڵی کلاودیۆ ڕانێری ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیانی وەرگرتوە.
یانەکە ئاشکرایکردووە، گرێبەستی ڕانێری لەگەڵ یانەکەیان بۆ ماوەی دوو وەرزە
لە شوێنی چیسکۆ مونیۆزی راهێنەری پێشوویان.
ئاماژەیان بەوەشداوە هەریەکە لە پاولۆ پینیتی و کارلۆ کۆرناچیا وەک
یاریدەدەری رانێری لە دەستەی راهێنەرایەتی یانەکەیان دەبن و کارلۆ سپینیۆلیش
ڕاهێنەری بەهێزکردنی جەستە دەبێت.
یانەکە بلاویکردوەتەوە، دڵخۆشن بە
دانانی ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە بۆ یانەکەیان چونکە ئەزمونێکی زۆری هەیە لە خولی
ئینگلتەرا و پیشتریش لە خولەکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیاش ئەنجامی باشی بەدەستهێناوە.
کلاودیۆ ڕانێری لە وەرزی 2015-2016 دا بە کۆکردنەوەی 81 نازناوی خولی
نایابی ئینگلتەرای بۆ یانەی لیستەر سیتی بەدەستهێنا
خ . ک