PM:08:30:04/10/2021
956 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕەنگە سانچێز لە هاوینی داهاتوو ئینتەر بەجێبهێڵێت و یانەکەش ڕێگە لەڕۆشتنی
ناگرن.
پێگەی کالچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی ڕایگەیاند کە ئەلێکسس سانچێزی چیلی و
ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەئەگەرێکی زۆرەوە لە وەرزی گواستنەوەی
زستانەی یاریزاناندا یانەکەی بەجێدەهێڵێت.
پێگەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە سانچێز
نەیتوانیوە متمانەی سیمیۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەر بەدەستبهێنێت و تەنها پشت بە
خواکین کۆریا و لاوتارۆ مارتینێز و ئیدین دزیکۆ دەبەستێت.
هەروەها وتیشی کە ئینتەر دەیەوێت ڕێگە بە ڕۆشتنی سانچێز بدات بۆ ئەوەی لە
مووچە بەزرەکەی خۆی ڕزگاربکات کە ساڵانە حەوت ملیۆن یۆرۆیە.
ئینتەرمیلان لە خولی ئیتاڵیا خاوەنی 17 خاڵە و بەجیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ
ناپۆلی پێشەنگدا لە پلەی سێیەمدایە.