پاریس بەردەوامە لە درووستکردنی تیپی خەونەکان

PM:07:43:04/10/2021

3684 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان پێنج یاریزانیان بۆ جێگرتنەوەی مباپێ دیاریکردوە و دیارترینیان سەلاح و هالاندە.

لیۆناردۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی پاریس سان حێرمانی فەڕەنسی کارەکانی دەستپێکردوە بۆ هەڵبژاردنی یەکێک لەو یاریزانانەی کە لەسەرمێزی گفتوگۆکانی یانەکەدان لەپێناو جێگرتنەوەی ڕۆشتنی کیلیان مباپێ لە پاریس.

مباپێ بەتەواوی نزیکبوەتەوە لە بەجێهێشتنی یانە پاریسیەکە و هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی لە یانەکە دەڕوات دوای ئەوەی هەموو هەوڵەکان یانەکەی شکستیهێنا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

پێگەی لی 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاشکرایکرد پاریس سان جێرمان پێنج یاریزانی دیاریکردوە بۆ جێگەی مباپێ کە ئەوانیش: هالاند و سەلاح و لیڤاندۆڤسکی و کێزا و نۆنیزن.

پێگەکە دوپاتیکردەوە بژاردەی سەرەکی یانە فەڕەنسیەکە گرێبەستکردنە لەگەڵ ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری یانە بروسیادۆرتمۆند بەڵام ئەگەر شکستیهێنا ئەوا لیڤاندۆڤسکی دەگوازێتەوە ڕیزەکانی.