بەرشەلۆنە پێکهاتەکەی نوێدەکاتەوە

PM:06:59:04/10/2021

1264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارگێڕی بەرشەلۆنە گڵۆپی سەوزیان بۆ دەستەی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان هەڵکرد بۆ ئەنجامدانی چەند گرێبەستێک.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوەکرد کە ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لەلایەنە سەرۆکایەتی یانەکەیەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە تا پێش کۆتایهاتنی وەرزی ئێستا چەند گرێبەستێک ئەنجامبدات بۆ پتەوکردنی پێکهاتەی یانەکە.

وابڕیارە ئەو گرێبەستانە لە وەرزی زستانەی داهاتوو ئەنجامبدرێت کاتێک یانە کەتەلۆنیەکە هەوڵدەدات ئەو بۆشایی و کەم و کوڕییانە پڕبکاتەوە کە بەهۆی ڕۆشتنی لیۆنێل میسی کاپتنی پێشووی یانەکەوە تووشی بوو.

ئەو ڕۆژنامەیە وتیشی کە بەرشەلۆنە لە هەوڵەکانی بەردەوامدەبێت بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ڕەحیم ستێرلینگی یاریزانی مانچستەرسیتی کە ڕەزامەندی لە یانەکەی وەرگرتووە بۆ ئەوەی یاریگای ئیتیحاد بەجێبهێڵێت ئەگەر گرێبەستێکی گونجاوی پێشکەش بکرێت هەروەها یانەکە دەیانەوێت دانی ئۆلمۆی یاریزانی لایپزیگی ئەڵمانی بگوازێتەوە ڕیزەکانی.