ئۆریە ڕوویکردە یانەی ڤیاڕیاڵ

PM:06:24:04/10/2021

884 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆریە بەشێوەیەکی خۆڕایی و تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندیکرد بە ڤیاڕیاڵی ئیسپانیەوە.

سێرج ئۆریەی کۆتدیڤواری بەرگریکاری پێشووی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی پشکنینە پزیشکیەکانی ڤیاڕیاڵی بەسەرکەوتوویی تێپەڕاند و ڕوویکدرەو ئەو یانەیە.

یانە ئیسپانیەکە لەپێگەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند کە بۆ ماوەی یەک وەرز گرێبەستیان لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەنجامداوە لەگەڵ بوونی بژاردەیەک بۆ نوێکردنەوەی بۆ دوو ساڵی تر.

ئۆریە هاوینی ڕابردوو لەگەڵ تۆتنهام گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەوەی ئەو یانەیە ئیمیرسۆن ڕۆیاڵیان لە یانەی بەرشەلۆنەوە گواستەوە ڕیزەکانیان بەوهۆیەشەوە بەبێ یانە مایەوە.

ئۆریە لەخولی ئینگلتەرا 77 یاری بۆ تۆتنهام ئەنجامداوە هەروەها پێنج گۆڵی تۆمارکردوە و 13 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووستکردوە.