PM:05:54:04/10/2021
928 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەکێتی تۆپی پێی جیهان پێشوازی لە
بڕیارێکی حکومەتی بەریتانیا دەکات تایبەت بە یاریزانانی بەشدار لە پاڵاوتنەکانی
مۆندیال.
جارێکی تر پەیوەندی نێوان یەکێتی
تۆپی پێی جیهان و حکەمەتی بەریتانیا گەڕایەوە سەر ڕێگە ڕاستەکە، پاش ئەوەى
نێوانیان بەهۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە مانگی ئەیلولی ڕابردو گرژی بەخۆوە بینی
بوو.
لە ڕاگەیاندراوێکدا فیفا پێشوازی
لە بڕیارێکی حکومەتی بەریتاینا دەکات تایبەت بە ئاسانکاری بۆ یاریزانان بە گشتی و
یاریزانانی ئەمریکای باشوور بە تایبەتی تا لە ڕیزی هەڵبژاردەکانیان بەشداری لە پاڵاوتنەکانی
مۆندیال بکەن هەرچەند ئەو وڵاتەش لە هێڵی سووری کۆرۆنای حکومەتی ئەو وڵاتەش بن.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەى فیفا،
حکومەتی بەریتانیا بە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاسانکاریی بۆ یاریزانانی
هەندێک لە یانەکانی وڵاتەکەى دەکات تا بەشداری پاڵاوتنەکانی مۆندیال بکەن و بە
سروشتیشی دەزانێت یاریزانەکانی لە کاتی گەڕانەوە بەشداری ڕاهێنان و یارییەکان
بکەنەوە بەمەرجێک بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەجیا لە هۆتێلێکی تایبەتدا بمێننەوە و تێکەڵی
کەسیتر نەبن.