نیمار کەوتووەتە ژێر ڕەخنەیەکى زۆرەوە

PM:05:25:04/10/2021

1232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیمار ڕووبەڕووى ڕەخنەیەکى زۆر بوووەتەوە بەهۆى ئاستییەوە لە دوایین یارى پاریسدا، کە یانەکەى توشى شکست بوو.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان لە فەڕەنسا ئاماژەیان بەخراپى ئاستى نیمار دا سیلڤاى بەڕازیلى هێرشبەرى یانەى پاریس سان جێرمان کردووە، لە یارییەکەى بەرامبەر ڕین لە هەفتەى نۆیەمى خولى فەڕەنسا، کە یانە پاریسیەکە بۆ یەکەم جار لەم وەرزەى خولەکەدا دۆڕا.

ڕۆژنامەى لیکیپ بەتەنزەوە داواى لە هاندەرانى پاریس کردووە سەیرى بەشێک لە گرتە ڤیدیۆیەکانى نیمار لە ساڵانى 2017 و 2018 بکەنەوە، بۆ ئەوەى لەم ماوەیەدا ئاستى هێرشبەرە بەڕازیلیەکەیان لەبیرنەچێتەوە.

هاوکات ڕادیۆى مۆنت کارلۆش باسى لەوەکردووە، نیمار لە حەوت یارى ڕابردوودا تەنیا گۆڵێک و دوو ئەسیستى تۆمارکردووە، کە ئەمەش زۆر دوورە لە ژمارەکانى پێشووى یاریزانەکە.

نیمارى 29 ساڵ لە 2017دا لە بەرشەلۆنەوە پەیوەندى بە پاریس سان جێرمانەوە کرد و لەو کاتەوە لە 123 یاریدا 88 گۆڵ و 54 ئەسیستى تۆمارکردووە.

گ . ف

Ligue 1 roundup: Messi suffers 1st PSG defeat, Marseille mourn Tapie | theScore.comNeymar bị chỉ trích là nguyên nhân khiến PSG thua Rennes, mất kết nối Messi và Mbappe