PM:04:58:04/10/2021
1060 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خوان لاپۆرتا بە کورتە نامەیەک مانەوەى ڕۆناڵد کومانى لە پۆستى ڕاهێنەرایەتى
بەرشەلۆنەدا دووپاتکردەوە.
ڕۆژنامەى ئاسى ئیسپانى ئاشکرایکردووە، لاپۆرتاى سەرۆکى یانەى بەرشەلۆنە لە گروپێکى
واتس ئەپدا کورتە نامەى بۆ ئەندامانى کارگێڕى یانەکەى ناردووە و مانەوەى کومانى ڕاهێنەرى
لە پۆستەکەیدا پێ ڕاگەیاندوون.
ئاس ئاماژەى بەوەشکردووە، پێشتر لاپۆرتا بەهۆى چەند هۆکارێکەوە لە بڕیارى
دوورخستنەوەى کومان پاشگەزبووەتەوە پێش دۆڕاندنەکەى بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە هەفتەى
هەشتەمى خولى ئیسپانیادا.
باسى لەوەشکردووە، لاپۆرتا ناتوانێت ئەو ڕاهێنەرەى خۆى دەیەوێت بیهێنێت و
ناشیەوێت ببێتە سەرۆکێک ڕێز لە ڕاهێنەرى تیپەکەى نەگرێت، بەتایبەت کومان، کە یەکێکبووە
لە ئەفسانەکانى یانەکە، هەر بۆیە تا ئێستا دوورى نەخستووەتەوە.
لاپۆرتا شەممەى ڕابردوو نامەکەى لە گروپى واتس ئەپى تایبەت بە کارگێڕى
یانەکەى بڵاوکردووەتەوە پێش یارییەکەى بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەمەش دواى
ئەوەى هەینى قسەى لەگەڵ کومان کردووە و بۆچوونى خۆى بۆ ڕوونکردووەتەوە.
گ . ف