PM:04:47:04/10/2021
3344 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ بەردەوامە لەکارە سەیرەکانی و بەهۆی یادی لەدایکبونیەوە
دیاریەکی گرانبەهای پێشکەشی خۆیکرد.
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی کارێکی سەرنجڕاکێشی ئەنجامدا وبەهۆی 40 ساڵەی یادی
لەدایکبونیەوە دیاریەکی گرانبەهای بۆخۆی کڕی.
زلاتان کە لەجیهاندا بە لێدوانە ئاگرینەکان و کردەوە سەیرەکانی ناسراوە
لەیادی لەدایکبونیدا پیرۆزبایی لەخۆیکرد و دیاریەکی پێشکەشی خۆیکرد.
ئەو ئەستێرە سویدیە لە تویتەری
تایبەتی خۆی وێنەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری فیراری ئێس ئێفی ڕەنگ ئاڵتوونی بڵاوکردەوە و
نوسیویەتی لەدایکبونت پیرۆزبێت زلاتان.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاشکرایانکرد کە نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە دەگاتە نزیکەی
نیو ملیۆن دۆلار.
