عێراق ناتوانێت قەرەبووى موهەنەد و ڕێبین بکاتەوە

PM:04:21:04/10/2021

1560 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆى پێکانەوە سەعد ناتق لە هەڵبژاردەى عێراق دوورخرایەوە و کەرار عامر بۆ شوێنەکەى بانگهێشتکرا.

هشام محەمەد بەرپرسى ڕاگەیاندنى هەڵبژاردەى تۆپى پێى عێراق لە لێدوانێکدا بۆ سایتى کووڕەى عەرەبى ئاشکرایکرد، کەرار عامر بانگهێشتى ڕیزى هەڵبژاردەى عێراق کراوە، بۆ پڕکردنەوەى جێگەى سەعد ناتق، کە ئەم بەهۆى پێکانەوە دووردەکەوێتەوە.

محەمەد هاشم ڕوونیکردووەتەوە، دەستەى هونەرى عێراق بڕیاریداوە بۆ یارییەکەى بەرامبەر لوبنان یارى بەو یاریزانانە بکات، کە لە ئێستادا لەبەردەستدان و پێشبینیش دەکرێت ئەحمەد فاسڵ بگات بە یارییەکەى بەرامبەر ئیمارات، کە چاوەڕێى ڕێگەپێدانە بۆ چوونە ناو قەتەر، بەڵام کاتى پێویستیان نییە بۆ قەرەبووکردنەوەى موهەنەد عەلى و ڕێبین سۆلاقا، کە ئەمانیش پێکانیان هەیە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، تەواوى تیپەکە لە کەرەنتینەدابووە و سەرجەم یاریزانەکانیش تەندروستن و بەم نزیکانە یەکەم یەکەى ڕاهێنانەکان ئەنجام دەدەن.

عێراق لە قۆناغى کۆتایى پاڵاوتنەکانى مۆندیالدا حەوتى مانگ لە قەتەر میواندارى لوبنان دەکات و لە 12ى مانگیش لە هەمان وڵاتدا ڕووبەڕووى ئیمارات دەبێتەوە.

گ . ف

Image