PM:04:04:04/10/2021
988 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر سیتی لە هاوینی داهاتوودا
دەستبەرداری مەحرەز دەبێت و یۆڤانتۆسیش کڕیارێکی سەرەکی دەبێت.
بابەتی درێژکردنەوەى گرێبەستی
ڕیازمەحرەز لەگەڵ مانچستەر سیتی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو دواوە هەنگاو دەنێت و
سیتیزن بۆ دەستکەوتنی بڕیک پارە بە نیازە لە هاوینی 2022 دەستبەرداری بێت،
هەرچەندە گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەکەى لە یاریگای ئیتحاد لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت.
پێگەى کالچیۆ مێرکاتۆ ئاشکرایکرد،
ئەلێگری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس بە تواناکانی یاریزانە جەزائیرییەکە سەرسامە و بە نیازە
داوا لە یانەکەى بکات لە مێرکاتۆی هاوینەدا گرێبەستی پێشکەش بکات تا بیکاتە
ڕەگەزێکی سەرەکی لە هێڵی پێشەوەى خانمە پیرەکە و مەحرەز بۆ پلان و نەخشە ڕێگای
ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە گونجاوە.
کالچیۆ میرکاتۆ ئاشکراشیکرد، بۆ
بەدەستهێنانی تواناکانی مەحرەز، یۆڤانتۆس ناچارە کۆلۆڤسکی بفڕۆشێت یان لەگەڵ بڕێک پارە لەگەڵ مانچستەرسیتی
ئاڵوگۆڕی پێبکات، هەرچەندە نرخی هەردووکیان لە بازاڕی گواستنەوەدا نزیکەى 40 ملیۆن
یۆرۆیە.