ڤیدیۆ.. مۆگۆرۆزا بوو بە پاڵەوانى جامى شیکاگۆ

PM:02:36:04/10/2021

1032 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى شیکاگۆ، گاربین مۆگۆرۆزا لە ئەنەس جابرى بردەوە و بۆ یەکەم جار نازناوەکەى بەدەستهێنا.

لە یارى کۆتایى جامى شیکاگۆ بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، گاربین مۆگۆرۆزاى ئیسپانى بەرامبەر ئەنەس جابرى تونسى یاریکرد.

هەرچەندە مۆگۆرۆزا کۆمەڵەى یەکەمى یارییەکەى بە سێ گێم بەرامبەر بە شەش گێم دۆڕاند، بەڵام دواتر دوو کۆمەڵەى لەسەریەکى بە ئەنجامەکانى شەش بە سێ و شەش بە سفر بردەوە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

بەمەش مۆگۆرۆزا بۆ یەکەم جار لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا، نازناوى جامى شیکاگۆى بەدەستهێنا و ڕێگربوو لە بەردەم ئەنەس جابردا تا یەکەم نازناوى خۆى لە کاروانە پیشەگەریە وەرزشیەکەیدا بەدەستبهێنێت.

گ . ف