مباپێ دای لەبنی کولەکەکە

PM:01:33:04/10/2021

10848 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ ڕاستیەکانی ئاشکراکرد و دوپاتیکردەوە کە پێشتر ڕۆشتنی لە یانەکە ڕاگەیاندوە بەڵام ئەوان ڕەتیانکردوەتەوە.

کیلیان مباپێ لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاڕ ئێم سی ڕایگەیاند کە پاریس سان جێرمان متمانەیەکی زۆری پێبەخشیوم و لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو زۆر دڵخۆش بووم لە یانەکەدا و پێشتر بەیانەکەم ڕاگەیاندبوو کە بەردەوامنابم بۆ ئەوەی سوود لە پارەی گرێبەستەکەم وەربگرن.

مباپێ وتیشی:داوای ڕۆشتنم لە یانەکە کرد چونکە لە ساتەوەی کە نەمدەویست گرێبەستەکەم نوێبکەمەوە هیواداربووم بەهۆی رۆشتنم بۆ یانەیەکی تر پاریس سوود لەبڕی گرێبەستەکەم وەربگرێت.

ئەو یاریزانە ئاشکرایکرد کە خەڵک باس لەوە دەکەن من شەش بۆ حەوت پێشنیاری یانەکەم ڕەتکردووەتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم و نەمویستوە قسە لەگەڵ لیۆناردۆدا بکەم بەڵام ئەوانە دوورن لە ڕاستیەوە و تەنها ئەوە پێڕاگەیەندراوە کە دەبێت لەگەڵ سەرۆکی یانەکەدا قسەبکەم چونکە هیچ چارەسەرێکی تر نەماوەتەوە.