PM:12:55:04/10/2021
1284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆلیبالی لە
هاندەرانی فیۆرنتینا توڕەیە و داوای سزادانی ئەو هاندەرانە دەکات کە بە مەیموون
ناویان بردووە.
لە تویتێکدا لە
پێگەى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کۆلیبالی بەرگریکاری یانەى ناپۆلی لە تویتێکدا
نیگەرانە لە هاندەرانی فیۆرنتینا و داوای لە یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا کرد، سزای
ئەو کەسانە بدات کە بە مەیمون ناویان بردووە.
کۆلیبالی لە
تویتەکەیدا، سەرەڕای نیگەرانی دەڵێت دیاردەى ڕەگەزپەرستی لە یاریگاکان بووەتە
دیاردە و ڕایدەگەیەنێت بەکارهێنانی وشەى مەیموون لە تۆپی پێدا بوونی نیە و چ
پەیوەندیەکی بە وەرزشەوە هەیە.
لە یاری نێوان
ناپۆلی و فیۆرنتینا لە هەفتەى حەوتەمی خولی ئیتاڵیا کە بەسەرکەوتنی یانەکەى
باشووری ئیتاڵیا کۆتایی هات بەشێک لە هاندەرانی ڤیۆلا وشەى مەیمونیان ئاڕاستەى
کۆلیبالی سەنیگالی و بەرگریکاری یانەى ناپۆلی کردوو ئەوەش بێزاری و نیگەرانی
یاریزانەکەى لێکەوتەوە.