دیبالا مەرجی بۆ یۆڤانتۆس هەیە

PM:12:29:04/10/2021

1380 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیبالا بە مەرجێک ئامادەیە گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەى یۆڤانتۆسدا درێژبکاتەوە

یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی پاوڵۆ دیبالا دەستپێکردووە تا گریبەستەکەى درێژبکاتەوە و گرەنتی مانەوەى لە ئالیانز ستادیۆم مسۆگەربکات.

لەو بارەیەوە پێگەى کالچیۆ میرکاتۆ ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەری کارەکانی دیبالا بە بەرپرسانی خانمە پیرەکەى ڕاگەیاندوە، هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە لاری نیە بۆ چەند وەرزێکی تر لە یانەکەى بمێنێتەوە و درێژە بە یاریکردن بدات بەو مەرجەى مووچەى ساڵانەى لە 12 ملیۆن کەمترنەبێت و هاوشێوەى مووچەى ماتیاس دی لیختی بەرگریکار بێت.

پێگە ئیتاڵیەکە ئاشکراشیکرد، بەرپرسانی یۆڤانتۆس ئامادەن بە 10 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە گرێبەستەکەى درێژبکەنەوە و تا ئەم ساتەش هەردوولا نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتنی کۆتایی و پێشبینی دەکرێت لە ماوەى وەستانە نێودەوڵەتیەکان بۆ ئەنجامدانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئەو بابەتە یەکلابکرێتەوە.

دیبالا لە ئێستادا دووچاری پێکان هاتووە و یانەى یۆڤانتۆس ئاواتەخوازە هێرشبەرەکەى لە زووترین کاتدا لە پێکانەکەى چاک بێتەوە و بۆ یارییەکەى ڕۆما لە هەفتەى هەشتەمی کالچیۆ لە 17ی ئەم مانگە بگەڕێتەوە پێکهاتەکەى.