AM:11:48:04/10/2021
640 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاسپەر ڕوود لە کامیرۆن نورى بردەوە و بۆ یەکەم جار نازناوى جامى سان دێگۆى
بەدەستهێنا.
لە یارى کۆتایى جامى سان دێگۆ بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو،
کاسپەر ڕوودى نەرویجى و کامیرۆن نورى بەریتانى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
کاسپەر ڕوود ئاستێکى بەرزى پێشکەشکرد و بە دوو کۆمەڵە بێ بەرامبەر یارییەکەى
لە سود خۆى کۆتایى پێهێنا و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە سفر و شەش بە دوو گێم
بوون.
بەم ئەنجامەش، کاسپەر ڕوودى 22 ساڵ، بۆ یەکەم جار بوو بە پاڵەوانى جامى سان
دێگۆ، کە ئەمە شەشەم نازناوە لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا بەدەستی بهێنێت.
کاسپەر ڕوود یەکەم یاریزانە لە 2021دا پێنج نازناو بەدەستبهێنێت و کەوتە
پێش جۆکۆڤیچ و میدڤیدیڤ و زڤیریڤ، بۆ یەکەم جاریش بوو بە پاڵەوان لەسەر یاریگاى
تارتاندا.
گ . ف