ڕۆدیگێر لە مێرکاتۆی زستانەدا دەبێتە یاریزانی ڕیاڵ مەدرید

AM:11:14:04/10/2021

1124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆدیگێری یاریزانی چێڵسی هەنگاوێک لە ڕیاڵ مەدریدەوە دوورە و لە گواستنەوى زستانەدا دەچێتە بێرنابیۆ.

ڕۆدیگێری بەرگریکاری یانەى چێڵسی ئینگلیزی بووەتە جێی سەرنجی بەرپرسانی یانەى ڕیاڵ مەدرید و بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکە لە دوای ڕۆیشتنی ڕامۆش و ڤاران گرنگی تەواوی پێدەرێت و لە گواستنەوەى زستانەدا بە گرێبەستێک بەرەو سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەیگوازنەوە.

لەو بارەیەوە رادیۆی ئۆندا سێری ئیسپانی ئاشکرایکرد، ڕۆدیگێر ئامادە نیە گرێبەستەکەى لەگەڵ چێڵسیدا درێژبکاتەوە کە لە هاوینی 2022 کۆتایی دێت و داوای کردووە 12 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچەى ساڵانەى پێبدرێت و ئەو داوایەش لە لایەن بەرپرسانی چێڵسی ڕەتکراوەتەوە.

ڕادیۆ ئیسپانیەکە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی دووپاتیکردەوە، نزیکبونەوەى تەواو لەنێوان بەرگریکارە ئەڵمانیەکە و یانەى ڕیاڵ مەدرید هەیە و لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەستێک پێشکەش بە یانە لەندەنیەکە دەکرێت و یانەى بەرامبەریش پاش نائومید بوون لە درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى و بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە ئامادەیە دەستبەرداری ببێت.