AM:10:44:04/10/2021
3452 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپۆرتا لە دوای
شکستەکەى ئەتلەتیکۆ قسەى لەگەڵ کومان نەکردووە و هەموو ئەگەرەکان ئاماژە بۆ
دوورخستنەوەى دەکەن.
ڕۆژنامەنووسە
وەرزشیەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد، لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە لە دوای هەموو
ئەنجامێکی خراپی یانەکەى ڕاستەوخۆ کۆبوونەوەى لەگەڵ کومان کردووە بۆ دیاریکردنی
هۆکاری شکستەکە و دۆزینەوەى ڕێگە چارەسەرەکان.
لەوبارەیەوە
بەرنامەى ئەلچیرینگیتۆی ئیسپانی بەناوبانگ بڵاویکردەوە، لە کاتی گەڕانەوەى لاپۆرتا
و کومان و سەرجەم ستافی یانەکە لە مەدریدەوە، سەرۆکی بەرشەلۆنە لە پاش شستەکەى
ئەتلەتیکۆ و لە کاتی گەشتی گەڕانەوە وتوێژی لەگەڵ کوماندا نەکردووە و ئەوەش
پێچەوانەى نەریتەکانی ڕابردووی بووە.
بەرنامە
ئیسپانیەکە دووپاتیشیکردەوە، دوورخستنەوەى کومان پەیوەستە بە کاتەوە و پێشکۆتایی
هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە لە پۆستەکەى دووردەخرێتەوە و چەندین ڕاهێنەر لەسەر کورسی
یەدەگ بوونی هەیە تا یەکێکیان شوێنی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە بگرێتەوە.
یانەى بەرشەلۆنە
لەم وەرزەدا بارودۆخی سەختە و لە لالیگادا لەپلەى نۆیەمدایە هەرچەندە یارییەکی
دواخراوی هەیە و لەسەر ئاستی چامپیۆنزلیگیش لە دوو یاری سەرەتادا دووچاری دوو
شکستی یەک لەدوا یەک هاتووە.