AM:10:29:04/10/2021
1092 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی نایابی
ئەرجەنتینی ڕیڤەرپلەیت یاری لوتکە و سوپەر کلاسیکۆی لە بۆکاجۆنیۆرز بردەوە.
لە یارییەکانی
هەفتەى 14یەمی خولی یانە نایابەکانی ئەرجەنتین بۆ تۆپی پێ، یانەى ڕیڤەرپلەیت لە
یاریگای خۆی یاری کلاسیکۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێک لە بۆکاجۆنیۆرز بردەوە.
یانەى ڕیڤەری
خاوەن یاریگا بە سوود وەرگرتن لە کردنە دەرەوەى ڕۆخۆی یاریزانی بۆکا بەکارتی سوور لە خولەکی 16دا، دەستپێشخەبوون لە
تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکەکانی 25 و 43 دوو گۆڵیان لە ڕێگەى ئەلڤارێزەوە
تۆمارکرد، لە بەرامبەردا و لە دوا ساتەکانی یاریەکەدا زامبرانۆ تاکە گۆڵەکەى بۆکاجۆنیۆرزی
تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش
ریڤەرپلەیت بە 30 خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد و بۆکاجۆنیۆرزیش بە 21
خاڵ لە پلەى چواردەیەمدا دەبینرێت.
لە یارییەکی تری
هەمان خولشیدا یانەى ڕاسینگ بە گۆڵێک لەگەڵ یانەى ئەستودیانتس بەرامبەر بوو.