AM:09:22:04/10/2021
1392 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پورتوگال نازناوی
مۆندیالی فوتساڵی بەدەستهێناو بەڕازیلیش بووە خاوەنی پلەى سێیەم.
لە وڵاتی لیتوانیا
کۆتایی بە شانۆگەری یارییەکانی نۆیەم پاڵەوانێتی جامی جیهانی فوتساڵ هات و لە یاری
کۆتایدا هەڵبژاردەى پورتوگال بە دووگۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئەرجەنتینی بردەوە.
یاریزانانی
پورتوگال دەستپێشخەربوون و لە خولەکانی 15 و 27 دوو گۆڵیان تۆمارکرد و لە
بەرامبەردا و لە خولەکی 28 ئەرجەنتین تاکە گۆڵەکەى خۆی تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش
پورتوگال بۆ جاری یەکەم لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوان و جامە جیهانیەکەى
بەرزکردەوە و پلەى دووەمیش بۆ ئەرجەنتین بوو.
لە یارییەکی
تریشدا کە بۆ دیاریکردنی پلەى سێیەم بوو، هەڵبژاردەى بەڕازیلی خاوەن پێنج نازناو
بە ئەنجامی چوارگۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بە هەڵبژاردەى کازاخستانی بردەوە و میدالیای
پلەى سێیەمی پێبەخشرا.