پێکانەکەى کاماڤینگا گومانی درووستکردووە

AM:09:05:04/10/2021

2136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

كاماڤینگا دووچاری پێکانهات و پزیشکانی فەڕەنساش جۆری پێکان و ماوەى دوورکەتنەوەى لە یاریگاکان ئاشکرادەکەن.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیە ئیسپانیانیەکان ئاشکرایانکرد، تا ئێستا یانەى ڕیاڵ مەدرید هیچ ڕاگەیاندراوێکی لەسەر پێکانی کاماڤینکای ناوەڕاستکاری لە یاری یانەکەى بەرامبەر ئیسپانیۆل بڵاونەکردووەتەوە، ئەوەش گومانی لای هاندرانی یانەکە درووستکردووە.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى مارکا ئاشکرایکرد، یاریزانە فەڕەنسسییەکەى ڕیاڵ مەدرید لە کاتی وەستانە نێودەوڵەتیەکان بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیال دەگەڕێتەوە وڵاتەکەى و پشکنینە پزیشکیەکان ئەنجامدەدات و دەریدەخات لە فەڕەنسا دەمێنێتەوە بۆ چارەسەرکردن یان دەگەڕێتەوە ئیسپانیا و لە مەدرید درێژە بە یاریکردن دەدات.

مارکا ئاماژەى بەوەشدا، لێدانەکەى کاماڤینگا لە لایەن یاریزانانی ئیسپانیۆلەوە لە دوو بۆنەدا لێدرا و ئەو لێدانەش هەمان ئەو شوێنی ئەو کە لە یارییەکەى شێریف لە چامپیۆنزلیگ لە لایەن یاریزنانی یانە مۆڵدۆڤییەکەوە لێدرابوو.