PM:03:37:01/02/2023
11080 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولى ئیسپانیا، بەرشەلۆنە دەبێت بە میوان ڕیاڵ بیتیس و سبەینێش ڕیاڵ
مەدرید میواندارى ڤالانسیا دەکات.
لە یارییەکى دواخراوى هەفتەى 17ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەمشەو
کاتژمێر 11، یانەى بەرشەلۆنە لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى ڕیاڵ بیتیس
یارى دەکات.
بەرشەلۆنە بەهۆى بەشداریکردنى لە جامى سوپەرى ئیسپانیا نەیتوانى لە کاتى
خۆیدا ئەم یارییە ئەنجامبدات، کە لەو جامەشدا هەر بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس یارى کرد و توانیشى
نازناوى جامەکە بەدەستبهێنێت.
سبەینێش لە یارییەکى ترى دواخراوى هەمان هەفتەدا و کاتژمێر 11ى شەو، یانەى
ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ، میواندارى یانەى ڤالانسیا دەکات.
یانە مەدریدیەکەش بەهۆى جامى سوپەرى ئیسپانیاوە ئەم یارییەى لە کاتى خۆیدا
ئەنجامنەدا، کە لەو جامەشدا هەر بەرامبەر ڤالانسیا یارى کرد و لە یارى کۆتایى
جامەکەشدا بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە بەرشەلۆنە دۆڕا و نازناوەکەى لەدەستدا.
بەرشەلۆنە بە 47 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولى ئیسپانیادایە و بەجیاوازى
پێنج خاڵ لە پێش ڕیاڵ مەدریدى پلەى دووەمەوەیە، ڕیاڵ سۆسیدادیش بە 39 خاڵ لە پلەى سێیەمدایە.
گ . ف