AM:10:36:11/09/2021
1136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەخۆشخانەى
ئەلبەرت ئەنیشتاین هاندەرانی پێلێ دڵنیادەکاتەوە باری تەندروستی جێگیرە و چالاکی جەستەى بە
شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات.
پێلێی ئەفسانەى
بەڕازیلی و باشترین یاریزانی سەدەى بیست پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەییەک باری
تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەى ئەنشتاینی بەڕازیلیش کە چارەسەری یاریزانەکە دەکات
هەواڵی باشبوونی دووپاتکردەوە.
لەوبارەیەوە
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەکەوە بۆ میدیاکانی بەڕازیل ئاشکرایکرد، پێلێی 80 ساڵ
نەشتەگەرییەکەی بەهۆی لابردنی گرێیەک بووە لە کۆڵۆنیدا و بە سەرکەوتوویی کارەکەى بۆ کراوە و لە ئێستاشدا بارودۆخی یاریزانەکە باشە و سەرجەم
ئەندامەکانی جەستەی چالاکانە کار دەکات و بارودۆخی ئاساییە.
پزیشکانی
نەخۆشخانەى ئەنشتاین دووپاتیشیانکردەوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەستێرە بەڕازیلیەکە
نەخۆشخانە بەجێدەهێڵێت و هەوادارانیشی دڵنیا دەکەینەوە هیچ مەترسیەک لەسەر ژیانی
نەماوە و پێشتریش لە تویتێکدا پێلێ بڵاویکردبووە کە بارودۆخی ئاساییە و لە
ئایندەیەکی نزیکدا بە دیداری هەوادارانی شاد دەبێتەوە.