یەکێک لە هۆکارە باوەکانی کەمبوونەوەی ڕێژەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و کەمخوێنی بریتییە لە بەدخۆراکی. لەوانەیە بتوانیت ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێنت بەرز بکەیتەوە بۆ ئاستی ئاسایی بە خواردنی ماددە خۆراکییە پێویستەکان یان خواردنی تەواوکەرەکان،
دکتۆر لیودمیلا سوخۆرۆکۆڤا، پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە دەڵێت، خواردنی ترێ لە کاتی دروستبوونی برینی گەدە یان دوانزەگرێدا باش نییە.
توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، هەندێک خووی ڕۆژانە هەن کە بەڕواڵەت بێ زیانن بەڵام ڕەنگە هۆکارێکی شاراوە بن بۆ تێکچوونی تەندروستی مێشک و پەرەسەندنی نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک خەمۆکی و زەهایمەر.
مێخەک سەرچاوەی ماددە خۆراکییە گرنگەکانە کە سوودی گرنگی تەندروستی بە جەستە دەبەخشێت، تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، بەرگری جەستە بەهێز دەکات و هەروەها کاریگەری لەسەر ڕوونی و درەوشانەوەی پێست هەیە.
چوار ئەندامی خێزانێک تووشی نیشانەکانی ژەهراویبوونی خۆراک بوون دوای ئەوەی بە هەڵە ژەمێکیان خوارد کە بە ماددەی قڕکەر پیس ببوو.
خواردنی میوه ڕۆژانه زۆر پێویسته بۆ ئهو کهسانهی تووشی نهخۆشی شهکره بوون، بهڵام ژمارهیهکی زۆر نهخۆش دوور دهکهوهنهوه له خواردنی میوهی تام شیرین له ترسی بهرز بوونهوهی ئاستی شهکر له خوێن دا.
تەماتە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرەکانی وەک لایکۆپین و ڤیتامین و کانزاکان، کە خانەکانی جگەر لە ژەهر دەپارێزن و بەرەنگاری فشاری ئۆکسجینی دەبێتەوە.
خەمۆکی وەرزی کە بە تێکچوونی سۆزداری وەرزی ناسراوە، جۆرێکە لە خەمۆکی کە لە کاتێکی دیاریکراوی ساڵدا ڕوودەدات، بەزۆری لە وەرزی زستاندا کە کاتژمێرەکانی ڕۆژ کورتترە.
لە سەردەمێکدا کە لەشجوانی بووەتە پیشەسازییەکی گەورە لەسەر بنەمای بەشداریکردنی گرانبەهای هۆڵی وەرزش و ئامێرە مۆدێرنەکان و بەرنامەی ڕاهێنانی چڕ، ڕاپۆرتێکی زانستی بابەتەکە سادەتر دەکات و دەمانگەڕێنێتەوە بۆ بنەماکانی خوو تەندروستەکان کە پێویستیان بە تێچوون نییە.
لای زۆرێک لە خەڵکی قاچی مریشک بە ژەمێکی خۆش دەزانن، سەرەرای ئەماە سوودی تەندروستی زۆریان هەیە. زۆربەی سوودە ئەگەرییەکانی قاچی_مریشک دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی ڕێژەی کۆلاجین تێیدا.
ئەو گەورەساڵانەی کە درەنگ نانی بەیانی دەخۆن زیاتر تووشی کێشەی تەندروستی دەبن و ئەگەری مردنی پێشوەختەیان زیاترە.
وەرەمی مێشک گەشەیەکی نائاسایی خانەکانە لە مێشکدا، حاڵەتێکی پزیشکی مەترسیدارە و پێویستی بە گرنگیدانێکی خێرا هەیە ئەم وەرەمانە بە تێپەڕبوونی کات بە شێوەیەکی هێواش یان خێرا گەشە دەکەن و کاریگەری لەسەر ئەرکە جۆراوجۆرەکانی مێشک دروست دەکەن.
جگەر رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە جەستەی مرۆڤدا، چونکە یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی ئەو خوێنەی کە لە کۆئەندامی هەرسەوە دێت بەر لەوەی بە جەستەدا بڵاوببێتەوە.
ئەناناس یەکێکە لە میوە تایبەتەکان لە سەرانسەری جیهاندا. دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و مەنگەنیز و دژە ئۆکسێنەر و ڕیشاڵ و ئەنزیمەکانی هەرس، هەروەها چەندین سوودی تەندروستی پێشکەش دەکات، لەوانە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە پشتگیریکردنی تەندروستی دڵ و یارمەتیدانی هەرسکردن و کەمکردنەوەی هەوکردن.
شەربەتی هەنار بەهۆی تامە تایبەتەکەی و ڕێژەی دەوڵەمەندی ماددە خۆراکیەکانیەوە، ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە وەک خواردنەوەیەکی تەندروست.
خەیار یەکێک لە هەڵبژاردنە بەناوبانگەکان بۆ چاودێریکردنی پێست کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر پێست دروست دەکات.
لە هاویندا زۆربەمان بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە ئارەزووی خواردنەوەی ئاوی سارد دەکەین، لەم بارەیەوە پسپۆڕێکی خۆراک روونکردنەوە دەدات.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نزیکەی یەک ملیار و ٢٨ ملیۆن کەسی پێگەیشتوو لە تەمەنی ٣٠ بۆ ٧٩ ساڵیدا لە سەرانسەری جیهاندا بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن.
ڕەشبوونی ژێر چاوەکان کێشەیەکی باوی تەندروستییە، زۆرجار بە نیشانەی ماندوێتی، فشاری دەروونی یان هەڵکشانی تەمەن دادەنرێت.
گۆڕانی وەرز كاریگەری لەسەر تەندروستی پێست و قژ دروست دەکات، وەک زیاتر هەڵوەرینی قژو هەستیار بوونی پێست، ئەمەش دیاردەیەکی ئاساییە و بە قژ هەڵوەرینی وەرزی ناسراوە.