خانمان لەدوای پێکهێنانی ژیانی هاوسەریی دەپرسن کە چۆن بزانن دووگیانن بەبێ ئەوەی پێشوەختە پشکنین بکەن؟ چونکە زانینی نیشانەکانی سەرەتای دووگیانبوون ئاسان نییە و هەندێک لە خانمان هەستی پێناکەن.
منداڵێکی هیندی تەمەن ١٢ ساڵ بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە دەناڵێنێت ئەویش نەرمبوونی ئێسکەکانی جەستەیەتی، بە جۆرێک کەس ناوێرێت دەستی لێبدات کە ئەگەری هەیە ئێسکی بشکێت.
پسپۆڕان ئاشکرایانکردووە، ئەگەر دایکان لە ماویە دووگیان بوون یان پاش منداڵبوون تووشبووبن بە خەمۆکی ئەگەری هەیە منداڵەکەیان تووشی ڕووداو ببێت لە تەمەنی پێش چوونی بۆ قوتابخانە، ئەم مەترسییەش لەسەر کچان زیاترە بەراورد بە کوڕان.
جیاوازییەکی کەم هەیە لەنێوان ئەوەی کە باشترین شتت بۆ منداڵەکەت بوێت، لەگەڵ ئەوەی بەبێ ئەوەی بزانیت تەندروستی مێشک و دەروونی منداڵەکەت تێک بدەیت،هەر بۆیە کۆمەڵێک هەڵە هەیە کە دەبێت تۆی دایک و باوک لێی دووربکەویتەوە لە ئەنجامدانی.
توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو منداڵانەی کە ئیشی ناوماڵ دەکەن لەگەڵ دایک و باوکیاندا توانای پلاندان و رێکخستنی کارەکانیان باشترە.
لەم رۆژانەی دوایدا وێنە و ڤیدیۆکانی منداڵێک بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، کە نەخۆشییەکی دەگمەنی هەیە بەناوی "میکرۆستۆمیا" بە "زەردەخەنەی هەمیشەیی" ناسراوە، بەو هۆیەوە بینەری ڤیدیۆکانی منداڵەکە زیاتر لە ٤٢ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرایکردووە، سک ئێشە لە منداڵدا نیشانەی خۆی هەیە و لە کاتی هەستکردن پێیان پێویستە چارەسەری منداڵەکە بکرێت.
بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دوێنێ شەو لە نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون لە شاری ھەولێر ژنێک بە سکێک پێنج منداڵی بوو.
چەرەساتەکان دەتوانن یارمەتیدەربن لە دابینکردنی هەندێک خۆراکی منداڵەکەت کە توانای دەروونی و زیرەکییەکەی زیاد دەکەن، هەروەها یەکێکە لە سەرچاوە باشەکانی خۆراك کە بە ئاسانی دەست دەکەوێت و دەوڵەمەندە بە چەوری و پرۆتینی باش.
گروپێک لە پزیشکانی سعودیە توانیویانە بە سەرکەوتووی منداڵێک لە مردن رزگار بکەن، ئەویش دوای ئەوەی ٢٧ تۆپی موگناتیسی کە لەناو یارییەکانیدا بووە قوتیداوە، بەوهۆیە هەشت کون لە چوار دەوری ریخۆڵەکانیدا دروست کردبوو.
بەشێکی زۆری دایکان و باوکان هەوڵدەدەن ببن بە باوانێکی باش بۆ منداڵەکانیان، بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش دەبێت چەند تایبەتمەندییەکیان تێدابێت.
باشترین شت بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستەی منداڵەکەت دوورخسنتنەوەیەتی لە هەندێک خووی خراپ و وا لێبکەیت زیاتر سەوزەوات بخوات، خەوی باشتر بکات و بە رێکوپێکی دەستەکانی بشووات.
هەموو دایک و باوکێک باشترین هەوڵ دەدەن بۆ منداڵەکانیان، هەندێکیان تووندن و هەندێکی دیکەیان وا نیین، بەڵام زۆربەیان ئەوە دەکەن کە پێیان راستە و هەندیک کات بیریان دەچێتەوە چی گرنگە بۆ منداڵەکەیان.
دوودڵی، شاردنەوەی هەستەکان، متمانە بەخۆنەبوون، ئەمانە لەوانەیە هەندیک جار لە دایک و باوکەوە بۆ نەوەکانیان بگوازرێتەوە و کار لە قۆناغی منداڵیان دەکات، لە ئەنجامدا منداڵەکان رەخنەی تووند لەخۆیان دەگرن، هەست بە بێهیوایی دەکەن، کێشە بۆ ژیانی کۆمەڵایەتییان دروست دەکات.
پسپۆڕێکی خۆراک ئاشکرایکردووە کە وەرگرتنی کافاین بۆ منداڵ پارێزراو نییە و ژیانی دەخاتە مەترسییەوە و ناێت تا تەمەنی ١٢ ساڵی بدرێت بە منداڵ.
جەژنانە بەیەکێک لە جوانترین یادگارییەکانی منداڵی دادەنرێت،دڵخۆشی دەخاتە دڵی هەموو منداڵێکەوە، بۆیە ئەمە هەلێکە بۆ ئەوەی فێری منداڵەکەت بکەیت چۆن بتوانێت سوود لە پارە وەربگرێت، چەند رێگەیەکیش هەیە دەتوانیت فێری بکەیت چۆن بتوانێت پارە کۆبکاتەوە.
هەرچەندە منداڵان ئەو چینەن کە زۆرترین چێژ و خۆشی لە جەژن دەبینن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت دایکان و باوکان رۆڵی زیاتریان هەبێت تا منداڵەکانیان والێبکەن بتوانن کاتێکی خۆش لە نزیك خێزانەکەیان وەربگرن و تەنها ئامانجیان چوونەدەرەوە نەبێت.
ساردەمەنییەکان وەک ئایسکرێم و دۆندرمە و جۆرەکانی تر لەو خواردنانەن لە کۆتایی وەرزی بەهار و بە تایبەت لە هاویندا خواستێکی زۆریان لە سەرە، منداڵ و گەورە ڕەنگە ڕۆژانە بیخۆن، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا زیانی تەندروستیی دەبێت.
لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتە ڤیدیۆی منداڵێک بڵاوبووەتەوە، کە پیاوانی فریاکەوتن سەرقاڵی رزگارکردنی ژیانی ئەو منداڵە بچوکەن سەری لە شیشی پەنجەرەی شوقەکەیان گیری خواردووە.
هەموو دایك و باوکێك هەوڵدەدەن پێداویستییەکانی منداڵەکەیان دابین بکەن و دڵخۆشیان بکەن، بەڵام هەندێکجار گرنگیپێدانی زیاد لە پێویست وادەکات منداڵ پەروەردەی تێكبچێت و بەرەو خراپبوون بچێت.