زەیتی زەیتون تەندروستی مێشک دەپارێزێت

PM:09:55:21/02/2026

196 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی ئیسپانی دەریدەخات کە زەیتی زەیتونی کلیلی پاراستنی مێشک و یادەوەرییە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا.

زانایان لە زانکۆی "ڕۆڤێرا یی ڤیرجیلی" لە ئیسپانیادا، بۆ ماوەی دوو ساڵ چاودێری ٦٥٦ کەسی تەمەن ٥٥ بۆ ٧٥ ساڵیان کردووە، توێژەران بە وردی سەیری جۆری زەیتی زەیتون، بەکتریای ناو ڕیخۆڵە و ئاستی زیرەکی و یادەوەرییان کردووە.

ئەو کەسانەی بە بەردەوامی زەیتی زەیتونی سروشتییان بەکارهێناوە، ئەنجامەکانیان بەم شێوەیە بووە:

- توانای بیرکردنەوە و تەرکیزیان زۆر باشتر بووە لەوانەی زەیتی دیکەیان بەکارهێناوە.

- جۆرە بەکتریایەکی سوودبەخشیان لە ناو ڕیخۆڵەدا زیادی کردووە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە پاراستنی مێشکەوە هەیە.

زانایان دەڵێن زەیتی زەیتون لە ڕێگەی کارکردنە سەر بەکتریاکانی ناو ڕیخۆڵە، نامەی ئەرێنی بۆ مێشک دەنێرێت و خانەکان لە پیربوون دەپارێزێت.