گرنگی زینک بۆ تەندروست منداڵان

PM:02:43:22/07/2024

3844 جار خوێندراوەتەوە

زینک کانزایەکی سەرەکییە بۆ سیستەمی بەرگری منداڵان لە وەرزی هاویندا، کەمی زینک هۆکاری سەرەکی توشبوونە بە نەخۆشییەکان و تەنانەت حاڵەتی مردنیش.

بەپێی ماڵپەڕی "onlymyhealth" کەمی زینک دەبێتە هۆی سنووردارکردنی گەشەی منداڵان و کەمبوونەوەی بەرگری لە توشبوون بە هەوکردن، هەروەها بەشدارییەکی بەرچاوی هەیە لە توشبوون بە نەخۆشییەکان.

زینک بە کانزایەکی سەرەکی دادەنرێت کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی سیستەمی بەرگری جەستە، پاڵپشتی گەشەکردن و کارکردنی خانەکانی بەرگری دەکات، ئەمەش توانای جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن باشتر دەکات، جگە لەوەش زینک تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی هەیە کە خانەکان دەپارێزێت لە فشاری ئۆکسجینی کە بەهۆی بەرکەوتنی گەرما و تیشکی خۆرەوە دروست دەبێت.

زینک ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە دروستکردنی DNAو دابەشبوونی خانەکان کە پرۆسەیەکی سەرەکین بۆ چاککردنەوەی خانە تێکچووەکان و بەرهەمهێنانی خانەی نوێ.

ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوە و گرژبوونی ماسولکەکان و ئاڵۆزییەکانی دیکەی پەیوەست بە بەرکەوتنی گەرما.

منداڵ لە تەمەنی ٦ مانگەوە تا ٣ ساڵی پێویستە ڕۆژانە ٢-٣ میلیگرام زینک بخوات، بۆ منداڵانی تەمەن ٤ بۆ ٨ ساڵ دەبێت ڕۆژانە بڕی زینک ٥ میلیگرام بێت، لە تەمەنی ٩ بۆ ١٩ساڵییەوە، بە گشتی خواردنی زینک ڕۆژانە دەبێت لە نێوان ٨ بۆ ١١ میلیگرام بێت.