AM:11:53:06/05/2022
872 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نرخی بلیتی یاری کۆتایی
چامپیۆنزلیگ لە نێوان 70 بۆ 690 یۆرۆ لە بازاڕی ڕەشدا گەیشتووەتە سێ هەزار یۆرۆ.
ڕۆژنامەى لکیپی فەڕەنسی
ئاشکرایکرد، بلیتی یاری کۆتایی خولی یانە یاڵەوانەکانی ئەوروپا لەهەموو وەرزێکدا
بە ئاسانی دەست کەسانی ئاسایی نەکەوتووە، کە ویستویانە ئامادەەی یاری کۆتایی
چامپیۆنزلیگ بن و چێژی لێوەربگرن، لەم وەرزەشدا بارودۆخەکە نالەبارە و بەهۆی
گەیشتنی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ بۆ یاری کۆتایی دەستخستنی بلیتەکان ئەستەمە.
لکیپ ئاشکرایکرد، بۆ
هاندەرانی هەریانەیەک 15هەزاو 600 بلیت تەرخانکراوە هاوکات 30 هەزار بلیتیش بۆ
یەکێتییەکانی تۆپی پێی ئەندام لە یوفا و کۆمپانیاکان دابینکراوە، لە کاتێکدا تەنها
12 هەزار بلیت بۆ هاوڵاتیانی ئاسانی تەرخانکرابوو کە سەرجەمیان فرۆشراون.
ڕۆژنامە بەریتانییەکە
ئاشکلاراشیکرد، یوفا پاشگەزبووەتەوە لە بڕیاری تەرخانکردنی 10 هەزار بلیت بە
خۆڕایی، ئەوەش نرخی بلیتەکانی بە ڕادەیەکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە بە جۆرێک نرخی
بلیتی ئاسایی لە نێوان 70 بۆ 690 یۆرۆ بووە بە پێی شوێنی کورسییەکان، بەڵام لە
ئێستادا و لە بازاڕی ڕەشدا بلیتێکی یاری کۆتایی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەۆپوڵ لە یاریگای
سان دۆنی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە سێ هەزار یۆرۆوە دەستپێدەکات کە بەراوورد بە
نرخە بنەڕەتییەکەى لەسەدا 300سەد بەرزبووەتەوە.