ڕۆدیگێر ئامادەیە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات

AM:11:34:20/04/2022

1104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بریکارانی ڕۆدیگێر پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکەن تا هەڵوێستی یانەکە بۆ گواستنەوەى بەرگریکارە ئەڵمانیەکە بۆ بێرنابیۆ بزانن.

ڕاپۆرتێکی وەرزشی ئیسپانی ئاشکرایکرد، پەیوەندییەکانی نێوان بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید و ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر گەرم وگوڕی تێکەوتەوە پاش پەیوەندی کردنی بریکارانی ڕۆدیگێر بە یانە ئیسپانیانیەکە بۆ ئاشکراکردنی دوا بۆچونیان لە گواستنەوەى یاریزانەکە بۆ بێرنابیۆ لە هاوینی داهاتوو، کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى و جێهێشتنی ستامفۆرد بریج.

لەو بارەیەوە، ڕۆژنامەى مارکای ئیسپانی ئاشکرایکرد، یەکێک لە هۆکارەکانی ڕاگرتنی گفتوگۆکانی ڕێککەوتنی ڕۆدریگێر لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە ڕابردودا دەگەڕێتەوە بۆ داواکارییە داراییەکەى، کە داوای55 ملیۆن یۆرۆوەک مووچە و پاداشت بۆ پێنج وەرزکرد بوو، ئەوەش ڕەتکردنەوەى ڕیاڵ مەدریدی بەدوای خۆیدا هێنابوو.

مارکا ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆدیگێر بە ئاستی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا سەرسامە بە تایبەتی لەدوای شکستی یانەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ ئەوەش گۆڕانگاری لە بارودۆخی بۆچونی بەرگریگارەکەى چێڵسی درووستکردەوە و ئامادەیە بۆ کەمکردنەوەى مووچەى ساڵانە لە پێناو چوون بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مێرکاتۆی هاوینەدا.