ڤینیسیۆس جۆنیۆر ڕیاڵ مەدریدی ڕەتکردەوە

AM:10:30:19/04/2022

10580 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس ئۆفەرێکی ڕیاڵ مەدریدی ڕەتکردوەتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکرد کە ڤینیسیۆس جونیۆری بەرازیلی ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یەکەم ئۆفەری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

مارکۆس بینیتۆ لە کەناڵی ئێل چرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێڕی مێرنگی ئۆفەرێکیان پێشکەش بە یاریزانە لاوەکەیان کردووە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە ئەو ئۆفەرەی یانەی شاهانە لەگەڵ داواکاریەکانی ئەودا ناگونجێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کە ڤینیسیۆس گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2024 لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی دێت و بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی ئەستێرە بەرازیلیەکە داوای مووچەیەکی زیاتر دەکات لەوەی کە ئێستا لە یانەکە وەریدەگرێت.