PM:12:03:03/04/2022
728 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنى ڕایگەیاند،
کاردانەوەیان باش بووە بەرامبەر ئەلاڤێس و ستایشى گۆڵەکەى سوارێزى هێرشبەرى
یانەکەشى کرد.
لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا
دواى بردنەوە گەورەکەى بەرامبەر ئەلاڤێس لە خولى ئیسپانیا، دێگۆ سیمیۆنى ڕاهێنەرى
ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاماژەى بەوەکرد، گۆڵى یەکسانبوونى ڕکابەرەکەیان لە کاتێکدا بووە
کاتى کاردانەوەیان هەبووە، کە دواتر کاردانەوەکە زۆر بەباشى لە یانەکەدا
دەرکەوتووە.
سیمیۆنى باسى لەوەشکرد،
هەر لەسەرەتاوە ویستویانە بە هێرشبردن یارى بکەن و ئەمەش تا گۆڵەکەى جواو فلێکس ڕوونبووە،
بەڵام دواتر یارییەکە کەوتووەتە دەستى ڕکابەرەکەیان، کە زانیویەتى چى دەکات لە
یاریگادا.
سیمیۆنى کاردانەوەى یاریزانەکانى
دواى گۆڵەکەى ئەلاڤێس لە خولەکى 62دا بە گرنگ باسکرد، کە سێ گۆڵیان بەدوادا کردەوە
و ستایشى گۆڵەکەى لویس سوارێزیشى کرد، هەرچەندە لە 19ى شوباتى ڕابردووەوە گۆڵى
نەکردبوو.
سیمیۆنى دووپاتیکردەوە، دەبێت
لەسەر ئەم هێڵە بەردەوامبن، کە لە دواى یارییەکەى ئۆساسۆناوە گرتویانەتەبەر و دەشڵێت
"ئێستا لە بەردەم چامپیۆنز لیگداین بەرامبەر ڕکابەرێکى تایبەت یارى دەکەین،
کە مانچستەر سیتییە و ڕاهێنەرێکى سەرسورهێنەرى هەیە و ڕووبەڕووبوونەوەکەمان یارییەکى
گەورە دەبێت".
گ . ف