ئەرسیناڵ لەیەکەم یاریدا دووچاری شکستهات

PM:11:54:13/08/2021

1280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەیاری دەستپێکی خولی نایابی ئینگلیزی ئەرسیناڵ بەرامبەر برێنتفۆرد دووچاری شکستبوو.

لە یاری دەستپێک و هەفتەی یەکەمی خولی ئینگلیزی هەردوو یانەی ئەرسیناڵ و برێنتفۆرد ڕووبەڕووی یەکتربونەوە و یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی برێنتفۆردی تازە سەرکەوتوو کۆتایهات.

یاریزانانی برێنتفۆرد کە ئەمساڵ سەرکەوتونە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکردوو لە خولەکی 22 ی تایمی یەکەمدا لەڕێگای سێرجی کانۆسەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمدا ئەرسیناڵ هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە خولەکی 73 دا کریستیان نۆرگارد گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد و کۆتایی بە هیواکانی ئەرسیناڵ هێنا.