کلاسیکۆ شەڕی گواستنەوەى هالاند گەرم دەکات

PM:02:41:19/02/2022

900 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلاسیکۆی ئیسپانیا لەسەر هالاند گەرم دەبێت و لێدوانی دژ بەیەک لەنێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید درووستدەبێت.

ڕۆژنامەى مارکا ئاشکرایکرد، شەڕی بەدەستهێنانی هالاند لە هاوینی داهاتوو لە نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید زیاتر گەرمتر دەبێت، لە ئێستادا دوو لایەنەکەى کلاسیکۆ بەچڕی کار بۆ وەرگرتنی بەڵێن لە یاریزانە نەرویجییەکە دەکەن پاش ئەوەى بڕیاریدا ڕووی داهاتووی خولی ئیسپانیا بێت و ئامادە نیە گرێبەست لەگەڵ پاریس سان جێرمان یان مانچستەر سیتی واژوو بکات.

مارکا ئاشکراشیکرد، لاپۆرتا بە ئاشکرا لەکاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڵێنی بە هاندەران دا، بەهەر نرخێک بێت یاریزانەکە بۆ کامپ نۆ بگوازێتەوە و نایەوێت بەڵێنەکەی بشکێت، ئامادەشە بیکاتە گرانترین یاریزان لە ڕووی مووچەوە، ڕاشکاوانەش ئەو بابەتەی بە مینۆ ڕایۆلای بریکاری کارەکانی ڕاگەیاندووە.

لەبەرامبەردا، یانەى ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە و لە مۆناکۆی فەڕەنسا چاوی بە باوکی هالاند و نوێنەرەکەى ڕایۆلا کەوتە کە پارێزەرێکی بەڕازیلییە و دەستە ڕاستی ڕایۆلایە و پێیان ڕاگەیاندوون کە پێویستە هالاند بێدەنگی هەڵبژێرێت ئەگەر دەیەوێت لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری بکات.