ئەنتۆنێلا دڵخۆشنییە و داوایەکی لە میسی هەیە

PM:03:56:18/01/2022

11892 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنتۆنیلا لە پاریس دڵخۆش نییە و دەیەوێت لەگەڵ میسی بگەڕێنەوە بۆ کەتەلۆنیا لە ساڵی داهاتوودا.

ڕۆژنامەی کۆرێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە، ئەنتۆنێلا رۆکۆزۆی هاوسەری لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دڵخۆش نییە بە ژیانکردن لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەنطۆنێلا دەیەوێت داوا لە میسی هاورسەری بکات فەرەنسا جێبهێڵن و بگەڕێنەوە ئیسپانیا و جارێکیتر پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەنتۆنێلا تا ئێستاش نەیتوانیوە خۆی و مناڵەکانیشی لەگەڵ کەشی ساردی پاریس ڕابهێنێت، لە فێربوونی زمانی فەرەنسیشدا رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بونەتەوە.

ڕونیشیکردوتەوە، ئەستێرە ئەرجەنتینەیەکە هیچ پلانێکی نییە بۆ جێهێشتنی پاریس سان جێرمان و دەیەوێت ڕێزی یانەکە بگرێت و تا دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا بەردەوام بێت.

خ . ک