PM:06:34:09/12/2021
5584 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یوفا ڕایگەیاند تیروپشکی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ ڕۆژی دووشەممە ئەنجام
دەدرێت.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کۆتای جەولەی یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی
یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدار و 15 یانە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16ی
پاڵەوانیەتیەکە مسۆگەرکرد، ئێستاش یەک یانە ماوە کە لە یاری نێوان ڤیاریاڵ و
ئەتلەنتا یەکلادەبێتەوە کە بەهۆی بەفر بارینەوە یاریەکەیان دواخرا.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە پێگەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند کە تیروپشکی قۆناغی
16ی چامپیۆنس لیگ ڕۆژی دووشەمەی داهاتوو لە بارەگای یەکێتیەکە ڕادەکێشرێت لە وڵاتی
سویسرا.
لە تیروپشکەکەشدا دوو یانەی هەمان وڵات پێکەوە یاری ناکەن هەروەها ئەو
یانانەش کە لە قۆناغی کۆمەڵەکان پێکەوە بوونە ڕووبەڕووی یەکتر نابنەوە.
یەکەم گەڕی یاریەکانی قۆناغی 16ی
چامپیۆنس لیگ لە ڕۆژانی 15 و 16 و 22 و 23ی مانگی شوباتی داهاتوو ئەنجامدەدرێت.