مۆرینیۆ ستایشی مباپێ و ئارامیی یاریزانەکانی دەکات

AM:09:45:27/08/2026

44 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆرینیۆ ستایشی مباپێ و ئارامیی یاریزانەکانی دەکات و دوپاتیکردەوە کە نازناوی بە کۆمەڵ گرنگترین شتە.

خۆسێێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای سەرکەوتنیان بەسەر ڕیاڵ سۆسیداد ڕایگەیاند کە تایمی یەکەم بۆ تیمی ڕیاڵ مەدرید سەخت بوو بەهۆی ڕێکخستنی بەرزی ڕیاڵ سۆسیداد و دروستکردنی بۆشایی لەنێوان بەرگریکارانی ناوەڕاستدا کە ڕێگەی نەدەدا بەباشی پەستان دروست بکەن.

مۆرینیۆ ئاماژەی بەوە دا کە لە پشووی نێوان هەردوو تایمەکەدا چەند دەستکارییەکی تاکتیکییان کردووە و لە تایمی دووەمدا بەهۆی کوالێتیی بەرز و هەماهەنگیی کیلیان مباپێ و جود بێلینگهام و فیدیریکۆ ڤالڤێردی توانیویانە چوار گۆڵ تۆمار بکەن کە دەکرا پێنج یان شەش گۆڵیش بێت.

ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی نوێ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ستایشی مباپێی کرد کە زۆر برسییە بۆ دروستکردنی مێژوو لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.

هەروەها جەختی کردەوە، دەستکەوتی بەکۆمەڵ لە گۆڵی تاکەکەسی گرنگترە و 40 گۆڵ لەگەڵ نازناوەکان بەلایەوە زۆر باشترە لە 60 گۆڵی بێ نازناو.

وتیشی: گۆڕینی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە تایمی دووەمدا تەنها بۆ پشوودان بووە دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی تاوەکو لەژێر چەپڵەرێزانی هاندەراندا بچێتە دەرەوە و خۆیان بۆ یاریی ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر مالاگا ئامادە بکەن.