لیام دێلاپ لە ماڵئاواییکردن لە چێڵسی نزیک دەبێتەوە

PM:10:02:26/08/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیام دێلاپ لە ماڵئاواییکردن لە چێڵسی نزیک دەبێتەوە و ڕوو لە نۆتینگام فۆرست دەکات.

لیام دێلاپی هێرشبەری ئینگلیزی لە کۆتاییهێنان بە ئەزموونە سەختەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی نزیک دەبێتەوە و لە ئانوساتی پەیوەندیکردندایە بە نۆتینگام فۆرست لە مامەڵەیەکدا کە بە 40 ملیۆن پاوەند مەزەندە دەکرێت.

بەپێی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی چێڵسی بەم فرۆشتنە دەستکەوتی دارایی بەدەستدەهێنێت دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو بە 30 ملیۆن پاوەند لە ئیپسویچ تاونەوە هێنابووی بەڵام دێلاپ تەنها یەک گۆڵی لە پریمەرلیگ بەرامبەر فۆڵهام تۆمارکرد.

ئەم هەنگاوە بە داواکاریی ڕاستەوخۆی ئۆلیڤەر گلاسنەری ڕاهێنەری نوێی نۆتینگام فۆرست ئەنجام دەدرێت تاوەکو بۆشایی هێڵی پێشەوەی یانەکەی پڕبکاتەوە دوای دۆڕانیان لە یاریی یەکەمدا بەرامبەر لیدز یونایتد و ڕۆشتنی تایوو ئۆونیی بۆ کۆڤێنتری سیتی.

لە هەمان کاتدا چێڵسی بە ڕاهێنەرایەتیی چابی ئەلۆنسۆ خەریکی ڕێکخستنەوەی پێکهاتەکەیەتی و دانی وێلبێك و ئیمانوێل ئیمێگای گواستووەتەوە تاوەکو لە تەواوی یارییەکانی وەرزی نوێدا پشتیان پێ ببەستێت.