PM:05:39:06/12/2021
1228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ لەو ساتە دەترسیت کە واز لە
یاریکردن دەهێنێت و دەیەوێت لەگەڵ نەوەکەى ماڵدینی یاری بکات.
زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری میلانی ئیتاڵی لە
چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕای ئیتاڵی چەندین نھینی ئاشکراکرد و نەیشاردەوە لەو
ساتە دەترسێت کە واز لە یاریکردن دەهێنێت و دووپاتیکردەوە ئەستەمە بتوانێت بەبێ
تۆپی پێ ژیان بەڕێبکات.
ئیبرا ئەوەشی ئاشکراکرد، میلان هۆکارێک بووە بۆ
مانەوەى لە یاریگاکانی تۆپی پێ و باسیلەوەشکرد لە ڕابردوودا ڕکابەری ماڵدینی بووە
و لە ئێستاشدا لەگەڵ دانێلی کوڕی ماڵدینی
یاری دەکات و بە پێکەنینەوە باس لەوەش
دەکات ئەگەر تەمەن ڕێگر نەبێت لەگەڵ کوڕەکەى دانێلێش یاری دەکات.
هێرشبەرە 40 ساڵەکە نەیشاردەوە کوڕەکەى ناوی
ڤینسینتە و شێتانە ڕەفتاردەکات و هەمان سرووشتی گاتۆزی هەیە و بیەوێت هەرکارێک
بکات و ڕەزامەندی ئەویشی لەسەر نەبێت ئەوا بێگومان لەسەدا 200 جێبەجێ دەکات.