ئارسناڵ هەوڵەکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ لوکێبا دەستپێکردووە

PM:03:03:13/03/2026

64 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ هەوڵەکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ لوکێبا دەستپێکردووە و لایپزیگیش داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی کە لە رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسییەوە وەریگرتووە، یانەی ئارسناڵ بە فەرمی دەستی بە گفتوگۆکانی کردووە بۆ گواستنەوەی لوکێبای بەرگریکاری یانەی لایپزیگ.

یانە لەندەنییەکە ئەم بەرگریکارە فەڕەنسییەی وەک یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری لە وەرزی داهاتوودا دەستنیشان کردووە.

کارگێڕی یانەی لایپزیگ بۆ دەستبەرداربوون لەم یاریزانە، داوای بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ دەکەن، ئەمەش وای کردووە چاودێران چاوەڕێی هەنگاوەکانی داهاتووی ئارسناڵ بن بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکە.

لوکێبا کە تەمەنی 23 ساڵە و لە ناوەندی بەرگریدا یاری دەکات، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە تاوەکو مانگی حوزەیرانی 2029 بەردەوامە.

ئەم بەرگریکارە لاوە تاوەکو ئێستا لە 95 یاریدا بە درێسی لایپزیگ بەشداری کردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵێکیش بۆ هاوڕێکانی دروست بکات.