لیڤاندۆڤسکی: هێشتا زووە باس لە بردنەوەی نازناوەکان بکەین

PM:02:31:13/03/2026

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە هێشتا زووە باس لە بردنەوەی نازناوەکان بکەن و دەبێت بەردەوامبن لە ئاستی بەرز.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی، هۆشداریی دایە هاوڕێکانی لە یانەی بەرشەلۆنە پێش دەستپێکردنی هەفتە یەکلاکەرەوەکانی چامپیۆنز لیگ و خولی ئیسپانی کە لە ئێستادا یانەکەی پێشەنگی ڕیزبەندی لالیگای گرتووە و لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگیشدا لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ یەکسانبووە.

لێڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، دوپاتیکردەوە کە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگ کارێکی ئاسان نییە، تەنانەت ئەگەر تیپەکە لە بارودۆخێکی هونەریی باشدا بێت.

ئاماژەی بەوەش کرد کە هێشتا زۆر یارییان لەپێشە و جەختی کردەوە کە تەنها کاتێک دەتوانن باس لە بردنەوەی نازناوەکە بکەن کە بگەنە قۆناغی پێش کۆتایی، چونکە قسەکردن پێش ئەو کاتە بە لۆژیکی نازانێت.

ئەم ئەستێرە پۆڵەندییە جەختی لەسەر پێویستی مانەوەی یاریزانەکان بە وریایی و پاراستنی تەرکیز لە هەموو هەفتەکانی داهاتوودا کردەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە تۆپی پێدا هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە و تەنها یەک هەفتە دەتوانێت زۆر شت بگۆڕێت، بۆیە هەوڵ دەدەن تا کۆتایی وەرز لەسەر هەمان ئاستی بەرز بەردەوام بن.