PM:11:06:12/03/2026
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەریەکە لە ئۆلیس و
کیمیچ مەترسی سزادانیان لەسەرە بەهۆی وەرگرتنی کارتی زەردی بە ئەنقەست.
مایکل ئۆلیس و جۆشوا کیمیچ مەترسی سزادانیان لەسەرە و
ڕەنگە لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر
ڕیاڵ مەدرید یان مانچستەر سیتی بێبەش بکرێن.
هەردوو یاریزان، لە
یارییەکەی بەرامبەر ئەتڵانتا بە ئەنقەست کارتی زەردیان وەرگرتووە بە مەبەستی
سڕینەوەی کارتەکانیان بۆ قۆناغەکانی داهاتوو، ئەمەش وایکردووە بکەونە ژێر هەڕەشەی
سزای یەکێتی تۆپی
پێی ئەوروپا.
ئەمە لە کاتێکدایە،
بایرن بە ئەنجامێکی گەورە و بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لە سودی خۆی تەواو کرد، بەمەش هیچ پێویستی
بەو دوو یاریزانە نییە لە یاریی گەڕانەوە.
ئۆلیسێدا، کارتی زەردی وەرگرت بەهۆی دواخستنی لێدانێکی گۆشە، لە بەرامبەردا کیمیچ زیاتر
لە 45 پێچوو تاکو لێدانێکی راستەوخۆی جێبەجێکرد ئەمەش
یونس موساییاریزانی یانەی ئاتالانتا توڕە کرد و پاڵی پێوەنا، ناوبژیوانیش کارتی زەردی بە رووی هەردوو یاریزان
بەرزکردەوە.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڕەنگە ئەم دوو ڕووداوە سەرنجی
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕابکێشێت و ڕەنگە بڕیاری سزادانی یاریزانەکان بدات بە
سزادانی زیاتر لە یارییەک.
پێشتریش لە ساڵی 2010 سێرجیۆ
رامۆسی یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدرید بەهۆی هەمان حاڵەتەوە سزادراوە، کاتێک
بەرامبەر ئەیاکس ئەمستردام کارتی زەردی وەرگرت، خۆشی دانی نا بە راستییەکاندا.