یانەیەکی گەورە دۆکۆی دەوێت

PM:07:55:12/03/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید چاودێری بارودۆخی دۆکۆ دەکات و ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بدات ئەوا ئامادەن ئۆفەری پێشکەش بکەن.

ئاستە باشەکەی جێرمی دۆکۆ لەگەڵ مان سیتی پێشکەشی دەکات بووەتە جێگای سەرنجی یانەکانی ئەوروپا.

رۆژنامەی مارکا ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەرداوای دێگۆ سیمیۆنی راهێنەر لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو هێرشبەرە دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر دۆکۆ بڕیاری رۆیشتن بدات لە مان سیتی ئەوا راستەوخۆ ئەتلەتیکۆ ئۆفەری فەرمی بۆ کڕینی پێشکەشی ستیزن دەکەن.

لەلایەکیترەوە یاریزانەکە لە یانەکەی دڵخۆشە بەڵام ئەگەر ئۆفەری گونجاوی پێشکەش بکرێت ئەوا بیری لێدەکاتەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات.

ئەستێرە بەلجیکییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە لەم وەرزەدا بەشداری 33 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و 12 ئەسیست تۆماربکات.